26/10/2013
سۆزی دایكێك
دایكێك ویستى سه‌ردانى كوڕه‌كه‌ى بكات و كه‌مێ تینوى هه‌ستى دایكایه‌تى بشكێ , هه‌ربۆیه بریارى دا
به كۆمه‌ڵێ دیارى جوان به‌ڕێ كه‌وێ , به ڵێ خۆى ئاماده كردوو و به‌دڵێك پڕ له شه‌وق و خۆشه‌ویستى
راسته‌قینه كه له هه‌موو دنیادا ده‌س ناكه‌وێ ته‌نها له دڵى دایكا نه‌بێ , به ده‌م ڕێگاوه بیرى له یاده‌وه‌ریه‌كانى مناڵى كوره‌كه‌ى ئه‌كرده‌وه و سه‌ر جه‌م به‌سه‌ر هاته‌كانى له خه‌یاڵیا ئه‌هێناو ئه‌برد و ناوه ناوه بزه‌یه‌كى ئه‌كردوو بێ ئاگا له‌ده‌ورو به‌رى نقومى رابردوو بوو , سوپاسى خواى كرد كه‌ئسته وا كوره‌كه‌ى خاوه‌ن ماڵ و خێزانه و ئه‌وه‌ى زیاتر دڵ خۆشى ئه‌كرد ئه‌وه بوو كه دواى چه‌ند ڕۆژێكى ترئه‌بێته نه‌نه و دایه گه‌وره و یه‌كه‌م نۆبه‌ره‌ى دێته بون , گه‌یشته ماڵى كوره‌كه‌ى وله‌ده‌رگاى دا ,
كوره‌كه‌ى له‌ودیوو ده‌رگا پرسى كێیه؟ ووتى دایكتم ..... له‌و كاته‌دا كوره‌كه‌ى خواردنێكى خۆشى ئه‌خوارد به په‌له لاى برد ئنجا ده‌رگاى كرده‌وه,ژنه‌كه‌ى ئه‌م هه‌ڵویسته‌ى زۆر لا سه‌یر بوو, به‌سه‌ر سورمانه‌وه سه‌یرى مێرده‌كه‌ى ئه‌كرد و سه‌یرێكى دایكیشى ئه‌كرد كه ئه‌م هه‌موو رێگه‌ى بریوه‌و دیارى بۆ هێناوه , ئه‌ویش ئاوا شت ئه‌شارێته‌وه ,,
له‌و كاته‌دا دایكه‌كه هه‌ستێكى كرد و زانى هه‌ردوكیان بێ تاقه‌تن , به‌سه‌ر خۆى نه‌هێناو ووتى ته‌نها ویستم بێم ئه‌م خواردنه‌تان بۆ بێنم چونكه له مناڵیه‌وه حه‌زت لێیه‌تى ویستم تۆى لێ بێ به‌ش نه‌بى,, ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و خواردنه بوو كه له‌و كاته‌دا له دایكى شارده‌وه , سه‌یره ئه‌وه دڵى دایك و ئه‌وه‌ش دڵى مناڵ,,, دایكه‌كه به دڵى پڕ له خه‌م گه‌ڕایه‌وه ,
بۆ به‌یانى خێزانى كوره‌كه ووتى ئه‌مه‌وى ئه‌م مناڵه‌ى ناو سكم له بار به‌رم , نامه‌وێ.. مێرده‌كه‌ى وتى بۆ؟ چۆن شتى وا ئه‌كه‌ى؟ خێزانه‌كى وتى : من ئاوا له سكمدا هه‌ڵى گرم و دوایى گه‌وره‌ى كه‌م وئازارى پێوه ببینم , دوا ڕۆژ كه چومه ماڵى خواردنم لێ بشارێته‌وه‌و ڕ‌وى گرژ بێ له‌گه‌ڵما ,, وه‌ڵا هه‌ر له ئیسته‌وه نامه‌وێ, كوره‌كه هه‌ستى كرد كه هه‌ڵه‌ى كردوه به‌رامبه‌ر دایكى هه‌ربۆیه زۆر په‌شیمان بۆوه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه ژیره‌كه‌ى به‌یه‌كه‌وه چونه سه‌ردانى دایكى و ده‌ستى ماچ كردوو به فرمێسكى په‌شیمانیه‌وه داواى لێ بوردنى له دایكى كرد
به‌سوپاسه‌وه وه‌رگیراوه