ئەنجوومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان/ ڕانیە

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • ئەنجوومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان/ ڕانیە

ئەنجوومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان/ ڕانیە رێکخراوی پاراستنی ژینگەو مافە گشتییەکان

23/04/2017

ئه‌وه‌ی له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌بینرێت، ئاژه‌ڵێكی كێوی دووگیانه‌ و له‌لایه‌ن سێ راوچییه‌وه‌ له‌ چیای به‌رانانی نزیك قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به‌چه‌كی ئه‌ڵمان...

14/11/2016
11/08/2016

ئەمڕۆ لەگەڵ ژینگەپارێزان لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی شاخی بۆتێ هەوڵی زۆرماندا بەس دواجار بەشی زۆری دارستانەکە هەڵقرچاو سوتماک بوو ئەوەش بوو بە کارەساتێکی گەورە بۆ ژینگەی ناوچەکە بەجۆرێک بەهەزاران دۆنم لە پوش و پاوان و دارستان سوتماک بوو

شێرکۆ محمود 10/8/2016

ماوه‌ی شیبوونه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ لە سروشتدا بزانه‌ئه‌و پاشماوانه‌ی فڕێ ده‌درێنه‌ ناو ژینگه‌وه‌، ماوه‌یه‌كی زۆریان پێ ده‌چ...
02/07/2016

ماوه‌ی شیبوونه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ لە سروشتدا بزانه‌

ئه‌و پاشماوانه‌ی فڕێ ده‌درێنه‌ ناو ژینگه‌وه‌، ماوه‌یه‌كی زۆریان پێ ده‌چێت تاوه‌كو شیده‌بنه‌وه‌ و به‌مه‌ش زیانێكی زیانێكی گه‌وره‌ به‌ سروشت ده‌گه‌یه‌نن. ماوه‌ی شیبوونه‌وه‌ی مادده‌ و پاشماوه‌ جیاوازه‌كان به‌مجۆره‌یه‌:

فلته‌ری جگه‌ره‌ 10 - 12 ساڵ
په‌رداخی پلاستیكی سه‌فه‌ری 50 ساڵ
پێڵاوی چه‌رم 25 - 40 ساڵ
مقه‌با 2 مانگ
گوریسی نایلۆن 30 - 40 ساڵ
قوتووی ته‌نه‌كه‌ 50 ساڵ
قوتووی ئه‌له‌منیۆم 200 - 250 ساڵ
پیل 100 ساڵ
دایبی 500 - 800 ساڵ
جلوبه‌رگی خوری1- 5 ساڵ
كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم شینابێته‌وه‌

http://www.dwarozh.net/life/details.aspx?jimare=1932

ئه‌و پاشماوانه‌ی فڕێ ده‌درێنه‌ ناو ژینگه‌وه‌، ماوه‌یه‌كی زۆریان پێ ده‌چێت تاوه‌كو شی ده‌بنه‌وه‌

29/06/2016

خه‌ڵكی رانیه‌یه‌

جەژنێک نیە ئەو پیاوە نەگریابێ!

( بەسەرهاتێکی راستیە و بگەڕێ لەم چەشنە دەدۆزیتەوە )
پیاوە دەوڵەمەندەکە لە رانیە دادەنیشێ .. ئەو وەکو هەموو جەژنەکانی تر جلێکی جوان دەپوشێ و خۆی بۆن خوش دەکات و پێش هەرهەمووان دەچێتە مزگەوت بۆ نوێژی جەژن
ئەوبەیانیەی جەژن کە دەچێتە مزگەوت دەبینێ پیاوێکی جوان بەتەنیشتی پایەی مزگەوتەوە لەنزایەکی قوڵدایەو فرمێسکی بەگوڕ و شاراوە دەبارێنێ
پیاوە دەوڵەمەندەکە وردە وردە بە بەدانیشتنانەوە خۆی لێ نزیک کردەوەو سەری بردە بن گوێی و پێی ووت کاکی من بۆچی دەگریەی ؟
پیاوە دەست بەنزاکە خۆی رێک دەخاتەوە .. وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ .. بێ ئەوەی سەیری بکات کێیە پێی ووت من هەروام کە نزا دەکەم دەگریەم !
دەوڵەمەندەکە پێی ووت برام بەگیانی مامی خۆت ئەگەر پێشت ناخوش بێ .. من پێت دەڵێم درۆ دەکەی .. ئەو گریانە شتی دیکەی لەپشتە
ئیتر کابرا خۆی پێ نەگیراو بەبێ دەنگی سەری خستە بەرخۆی و گریانێکی دەمارپسێن گریـــــــا
دەوڵەمەندەکە پێی ووت تو ئەو خودایەی بەهەقی دەزانی چیدیکە ئەزیەتم مەدە بۆچی دەگریەی کاکی من ؟
ئیتر نەیتوانی چیتر بیشارێتەوەو بەکابرای ووت بەخودا قەسەم لەشەرمەزاری منداڵەکانم رامکردووە .. چونکە گۆشتم بۆنەکڕیون دەترسم هەستن لەخەوو بەو حاڵەوە بیانبینم کە چاوەروانی ناکەم .
کابرای دەوڵەمەند خۆی پێ نەگیراو دەستی کرد بەگریان و کابرای بردە دەرەوەی مزگەوت و ناونیشانی ماڵەکەی بەزۆر لێ وەرگرت و هەژارەکەی بەجێ هێشت.
هەر کە گەیشتەوە ماڵەوە هاوسەرەکەی خەریکی ئامادەکاری سفرە رازاندنەوە بوو .. ئیتر نەیهێشت بەردەوام بن و رونکردنەوەی پێویستی دابەهاوسەرەکەی و کچ و کوڕەکانی و دەستیان دایە مەنجەڵ و قاپ و کەوچک و سفرەکەو بەکاملی چونە ماڵی کابراو لەوێ لەگەڵیان نانی جەژنیان خوارد .. لەو رۆژەوە کابرا دەوڵەمەندەکە ئەو ماڵە دەژیەنێ و جەژن نیە بەیادی ئەو رۆژەوە چینێکی باش نەگریەت .
وە هەر لەو رۆژەوە هەموو بەرە جەژنانێک وەک عەوداڵێکی دوای کەفیل دەگەڕێ بۆ هەژاران و زیاد لەپێویست پارەوخەرجیان پێ دەدات

له‌ په‌ره‌ی هێدی چنارنه‌ییه‌وه‌

"قالە مەڕە"پێم دەزانی دەست و پەنجەی نەیژەنێدڵ نەمابوو، ڕۆح نەمابوو.. نەیژەنێبێ گەل و کەس بوو، دەنا ئێستا دەباچەشنی "مۆزا...
29/05/2016

"قالە مەڕە"

پێم دەزانی دەست و پەنجەی نەیژەنێ
دڵ نەمابوو، ڕۆح نەمابوو.. نەیژەنێ

بێ گەل و کەس بوو، دەنا ئێستا دەبا
چەشنی "مۆزارت" نێو و بانگی، مۆزە با

بەختی کورد، هەر چەپ گەڕا ئاوا زەمان
کەڕ بوو گوێی دنیا لەڕاست ئاوازەمان

ئەو دەنا ناڵەی نەیی، ناڵەی مە بوو
کورد نەبایە، بۆچی ئەو حاڵەی دەبوو؟

فووی دەکردە قوڕگی مێژووی خەستەمان
قامکی خستە جێ برینی جەستەمان

بولبولێ بوو هێندە پڕ سۆز و ئەوین
ئەو نەما و نەیجاڕ لەتاوی دانەوین

_شێخە_

وه‌رگیراوه‌ له‌ لاپه‌ره‌ی " شێخه‌ ره‌سوڵ "

ماڵێك له‌ جوانی و ژینگه‌ دۆستی
29/05/2016

ماڵێك له‌ جوانی و ژینگه‌ دۆستی

21/11/2015

لە هەڵمەتێکی چاندنی بەڕودا کەڕێکخراوەکەمان هەستابوو بە ڕێکخستنی، خۆشبەختانە توانیما ژمارەیەکی ئیجگار زۆر بەڕو لە بناری چیای بێترخێن بچەقێنین.

19/11/2015

ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەو مافە گشتیەکان ڕۆژی هەینی 20/11/2015 لە بناری چیای بێترخێن چالاکی چاندنی بەڕوو بەڕێوەدەبات هەر کەسێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با پەیوەندیمان پێوە بکات.

تێبینی: هەڵمەتەکە لەسەر لەبەیانییەوە دەست پێ دەکات و سەرجەم پێداویستیەکان و نانی نیوەرۆ لەلایەن ڕێکخراوەوە ئامادەکراوە.

خۆشحاڵ دەبین بە بەشداری کردنتان

03/10/2015

نما داوادەکات ژینگە پیس نکەین

01/10/2015

Address

Rnia
Ranya
12345

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئەنجوومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان/ ڕانیە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ئەنجوومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان/ ڕانیە:

Share