Martyr Fakhir Mergasuri Education Compound

Martyr Fakhir Mergasuri Education Compound Martyr Fakhir Mergasuri Education Compound

26/07/2021
پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12ى ئامادەیى زانستی بابەتى زیندەزانى ساڵى خویندنى( 2020-2021)خولى یەکەم.1-ئەم ل...
26/07/2021

پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12ى ئامادەیى زانستی بابەتى زیندەزانى ساڵى خویندنى( 2020-2021)خولى یەکەم.
1-ئەم لینکەى خوارەوە کلیک بکە بۆ بینیى پرسیارەکان بەشێوەزاری سۆرانى.
https://drive.google.com/file/d/1d_51r5Na7Ce2mPX5rlLvF4JUmXZwvF5N/view?usp=sharing
2-ئەم لینکەى خوارەوە کلیک بکە بۆ بینیى پرسیارەکان بەشێوەزاری بادینى.
https://drive.google.com/file/d/19qbMMu_1gLVV1HQJ7m3KdLE7Y1ONdQln/view?usp=sharing
3-ئەم لینکەى خوارەوە کلیک بکە بۆ بینیى پرسیارەکان بە زمانى ئینگلیزى.
https://drive.google.com/file/d/1V24EGwFXO48a7Baphya1Kfp7sGGuwOuc/view?usp=sharing
٤-ئەم لینکەى خوارەوە کلیک بکە بۆ بینیى پرسیارەکان بە زمانى عەرەبى.
https://drive.google.com/file/d/1BN7Yf12lVlR9hjeGEud4umS71r4RMhS6/view?usp=sharing

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی

یەكەم رۆژ لە كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسۆریئەمڕۆ 5/10/2016 لە هۆڵی بۆنەكان بە گوڵی سوور پێشوازی كرا لە قوتابیانی قۆناغی ح...
05/10/2016

یەكەم رۆژ لە كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسۆری

ئەمڕۆ 5/10/2016 لە هۆڵی بۆنەكان بە گوڵی سوور پێشوازی كرا لە قوتابیانی قۆناغی حەوتەمی بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگە. بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و یاریدەدران و مامۆستایان، سەرەتا بەرێوەبەری بنەڕەتی ووتەیەكی پێشكەش كرد دوای بەخێرهاتنیان بۆ كۆمەڵگە، باسی سیستەمی كۆمەڵگە و شێوازی خوێندن و چەند رێنماییەكی بۆ قوتابیەكان روون كردەوە. دواتر ئەنجومەنی دایك و باوكان هەڵبژێردران و قوتابیانیش دەست بەكار بوون بۆ پەروەردە و خوێندن. وە لە كۆتاییدا فۆرمێك دابەش كرا بۆ زانیاری قوتابی بەهیوای سەركەوتن بۆ گشت قوتابیان.

وەرزی نوێ ی خوێندن بۆ ساڵی 2016ــ 2017 دەستی پێكردئەمڕۆ 3/10/2016 لە یاریگای چیمەنی كۆمەڵگە كاتژمێر (8:00) سەرلە بەیانی ...
03/10/2016

وەرزی نوێ ی خوێندن بۆ ساڵی 2016ــ 2017 دەستی پێكرد

ئەمڕۆ 3/10/2016 لە یاریگای چیمەنی كۆمەڵگە كاتژمێر (8:00) سەرلە بەیانی یەكەم زەنگی خوێندن لێدرا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەممەد) و بەڕێوەبەری بەشی بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و یاریدەدەران و مامۆستایان، بە ئامادەبوونی هەموو قوتابیان لە كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسۆری. سەرەتا بەڕێوەبەری كۆمەڵگە ووتەیەكی پێشكەش كرد: ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت، سوپاستان دەكەم كە ئەمساڵیش بە گروو تینەوە گەرانەوە كۆمەڵگەكەتان بۆ بەردەوامی دان بە پەروەردە و فێركردن، كە ئێوەش شان بەشانی برا پێشمەرگەكانمان بە قەلەم دەجەنگن سەرەرای بوونی قەیرانی ئابووری و سیاسی لە هەرێمەكەماندا. پاشان بە خێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی حەوتەمی كرد، هیوای خواست بە زووترین كات لەگەڵ سیستەمی كۆمەڵگە رابین و پابەندی رێنماییەكانی دەستەی كارگێری بەشەكەیان بن. پاشان لە كاتژمێر (8:45) پێشوازی لە قوتابیانی قۆناغی یەكەم كرا، بەڕێوەبەری كۆمەڵگە و بەڕێوەبەری بنەڕەتی ئامادەبوون دوای بەخێرهاتنیان بە پۆلەكانیان ئاشنا كران و دەست كرا بە وانەووتنەوە.
لە كاتژمێر (9:00)ی سەر لەبەیانی بەشی ئامادەیی دەستیان كرد بە مەراسمی یەكەم رۆژی ساڵی خوێندنی (2016ــ2017) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حوسێن نەبی) و یاریدەدەران و مامۆستایان و هەموو قوتابیان یەكەم زەنگی خوێندن لێدرا.
*/ شایەنی باسە بەپێی سیستەمی كۆمەڵگە رۆژانی شەممە پشووە و رۆژی یەكشەممەش پشووی فەرمی بوو، بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 3/10/2016 یەكەم زەنگی خوێندن لە كۆمەڵگە لێدرا.

شەوی ٨/٩/٦/٢٠١٦ باوكی مامۆستا (رزگار مستەفا كۆچی دوایی كردووە لە مزگەوتی سەواف ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكەم ڕۆژی پرسەكەیەتیانا...
09/06/2016

شەوی ٨/٩/٦/٢٠١٦ باوكی مامۆستا (رزگار مستەفا كۆچی دوایی كردووە لە مزگەوتی سەواف ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكەم ڕۆژی پرسەكەیەتی
انا لله وانا اليه راجعون.

لە ئاواتەوە بۆ ئيجهبەرەبەیانی رۆژی شەممەی 9/4/2016 بەلەمێكی پەنابەران لە دەریایی ئیجە نقووم بوو، كە تییایدا (6) شەش هاوو...
24/04/2016

لە ئاواتەوە بۆ ئيجه

بەرەبەیانی رۆژی شەممەی 9/4/2016 بەلەمێكی پەنابەران لە دەریایی ئیجە نقووم بوو، كە تییایدا (6) شەش هاووڵاتی بوونە قوربانی، یەكێك لەو قوربانیانە قوتابی (سیناڤ كەمال شاكر) بوو لە قۆناغی هەشتەمی بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگەكەمان، بە داخ و خەم و پەژارەییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوەختەی كاكە (سیناڤ كەمال شاكر)مان پێگەیشت كە بە كارەساتێكی دڵتەزێن تا هەتاییە دڵە جوانەكەی لە لێدان كەوت. سیناڤی جوانە مەرگ بووە قوربانی ئەو خەونەی كە لە خەیاڵی خۆیان وێنەی بۆ كێشابوو، بەڵام بەداخەوە ئیجەی بێزەیی رێگەی نەدا ئەو خەیاڵە لەسەر زەوی بێتە دی و ئیجە بووە دوا مەنزلگەی ئەم پەپولە جوانەی كە لە سەرەتای تەمەنیدا بوو. شەوی 22/23/4/2016 تەرمی جوانە مەرگی كاكە سیناڤ گەیشتەوە فرۆخانەی نێودەولەتی هەولێر، وە پرسەكەی لە رۆژی 23/4/2016 لە مزگەوتی (ئەحمەد یەعقووب)یە لە شاری هەولێر.
دوای ئەوە رەوشی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئالۆزی تێكەووت وە دواتر دروست بوونی دەولەتی ئیسلامی بەناو (داعش) خەڵكانێكی زۆر پەنابەر بوون، بەرەو ئەوروپا سەریان هەڵگرت، خەڵكی كوردستانیش لەم هەڵمەتە بەدەر نەبوون، خەڵكانێكی زۆر سەری خۆیان هەڵگرتوو بەرەو هەندەران بەرێكەوتن كە رێگری سەرەكی گەشتە پڕ ئاواتەكانیان ئیجەی بێ رەحم بوو، كە تێیایدا چەندین هاووڵاتی تێدا بوونە قوربانی دیارتریان ئالانی كوردی بوو.

بەداخ و خەم و پەژارەییەکی زۆرەوە ئەمڕۆ ھەواڵی کۆچی دوای مامۆستای بەرێز (میلاد نەبیل)مان پێگەیشت کە لە قوتابخانەی فاخیر م...
15/04/2016

بەداخ و خەم و پەژارەییەکی زۆرەوە ئەمڕۆ ھەواڵی کۆچی دوای مامۆستای بەرێز (میلاد نەبیل)مان پێگەیشت کە لە قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەلەتی بەرپرسی قوتابخانە حکومیەکانی p.p.p school sabis بوو بە نەخۆشی شێرپەنجە شەوی پینج شەم لەسەر ھەینی لە ووڵاتی لوبنان کۆچی دوایی کردووە. ئێمەش وەکو دەستەی کارگێری کۆمەڵگەوە ھاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەرێزیان دووپات دەکەینەوە.

بەشی ئامادەیی كۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری هەڵسا بە ئەنجامدانی كۆبونەوەی دایك و باوكان بۆ قۆناغەكانی (10 ـ 11) بەشەكە،...
29/11/2015

بەشی ئامادەیی كۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری هەڵسا بە ئەنجامدانی كۆبونەوەی دایك و باوكان بۆ قۆناغەكانی (10 ـ 11) بەشەكە، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەمەد) و بەرێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و یاریدەدەران و مامۆستایان، یەكەم كۆبونەوەیان لەگەڵ دایك و باوكانی قوتابیانی قۆناغی (10 ـ 11) ساز كرد. كە تیایدا باس لە ئاستی قوتابیان و كێشەكانی قوتابی كرا، وە باس لەم بارودۆخە داراییە كرا كە بەسەر باشووری كوردستان دا هاتووە و وە كۆمەڵگەش بەدەر نیە لەم قەیرانە، بۆیە داوا كرا بە هەموو لایەك هاوكاری كۆمەڵگە بكرێت لە گشت رووەكانەوە.

ئەمڕۆ قوتابیانی پۆلەکانی ( ١٢ دال و ١٠ ئەلف)ی بەشی ئامادەیی کۆمەڵگەی شەھید فاخیر مێرگەسۆری ھەڵسان بە پاککردنەوەی باخچە و...
26/11/2015

ئەمڕۆ قوتابیانی پۆلەکانی ( ١٢ دال و ١٠ ئەلف)ی بەشی ئامادەیی کۆمەڵگەی شەھید فاخیر مێرگەسۆری ھەڵسان بە پاککردنەوەی باخچە و گۆرەپانی کۆمەڵگە.

22/11/2015  بەشی بنەڕەتی ئەستێرەی پۆلی بۆ قوتابیانی قۆناغەكانی (1ـ2ـ3ـ4) هەڵبژارد، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری كۆمەڵگە مام...
26/11/2015

22/11/2015 بەشی بنەڕەتی ئەستێرەی پۆلی بۆ قوتابیانی قۆناغەكانی (1ـ2ـ3ـ4) هەڵبژارد، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەمەد) یادی ساڵرۆژی چەسپاندنی بەندەكانی مافی منداڵان بەرز راگیرا، وە ئاشكراییە كە رۆژی یەك شەممەی هەموو هەفتەیەك ئەستێرەی پۆل هەڵدەبژێرێت. وە ئەم هەفتەیە سێبەری مامۆستاش دیاری كرا، واتا ئەگەر ماماۆستایی وانەیەك ئامادە نەبوو ئەوا قوتابیەك شوێنی دەگرێتەوە، وە لە لایەن چەند قوتابیەك هەندێ‌ كەل و پەل پێشكەش بە بەشی بنەڕەتی كرا بوو هەر لەم وەستانەیەدا ئەوانیش رێزیان لێنرا.

وێنەی ئاهەنگی دەرچونی قوتابیانی نموونەیی ئەهلی لە ئاهەنگی دەرچوونیان
23/11/2015

وێنەی ئاهەنگی دەرچونی قوتابیانی نموونەیی ئەهلی لە ئاهەنگی دەرچوونیان

komalga rashe poshe qutabe (zhuan jasm jamel) ka qutabe qonaxe (11) bashe amadaye komalgakamana koche dueae krdwa. Prsak...
25/10/2015

komalga rashe poshe

qutabe (zhuan jasm jamel) ka qutabe qonaxe (11) bashe amadaye komalgakamana koche dueae krdwa. Prsakae la mzgawte (judea) la garake nawroz barambar naxoshxanae sardama
Emash banawe komalga u bashe ragaean prsau saraxoshe xoman la xanawada barezakaean dakaen hewadaren dua naxoshean bet

Address

Www. Fm-school. Net
Irbil
0964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Martyr Fakhir Mergasuri Education Compound posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share