27/06/2015
ههر لهسهر بانگ کردنی بێگهرد بزانن پێشهوا ههورامانی چی دهڵێت
بێگەر بانگ بکە؟ بۆمن زۆر تەنزم هەبوو لەسەر ئەمە؟
هەندێک هاوریی بەرێز گلەیی ئەکەن بەلام قسەی خۆم هەیە.
سەرەتا پرسی پرۆژە یاسای چوار حزبەکە بۆمن گرنگ نییە بەراستی شتێک بۆمن گرنگ نییە کە ئەنجامەکەی ئەزانم چییە.
ئەوەی بۆم گرنگە من پێم سەیرە تا ئێستا سەرۆکی پەرلەمان چۆن روونکردنەوەیەکی روونی نەداوە لەسەر ئەوەی ئیشی ئەونییە بێگەرد بانگ بکات وەک خۆی وتی بێگەرد بانگ بکەن،ئەگەر ئەم حالەتە دەست میدیایی بیانی بکەوێت باوەربکەن ئەمە ئەبێتە هەواڵ نەک پرۆژە یاساکە، سەرۆکی پەرلەمان یان جێگرەکەی یان سکرتێری پەرلەمان بۆیان نییە موڵکی لایەنەکانییان بن لەسەر کورسی پەرلەمان واتە نە کاک جەعفەر بۆی هەیە بێگەرد بانک بکات نە کاک فەخرەدینیش کاک یوسف تازە بانگی کرد.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو پەرلەمانتاران،بەلام بیریشتان نەچێت زۆر گوێ بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان مەدەن ئەوان هیچ بەدەست نین و مەکتەب سیاسییەکان لەکۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و حەوت هەشت قۆڵی پرسە گرنگەکان یەکلا دەکەنەوە.