24/02/2026
کەمپینی یەک ژیان و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی بارین، ناسراو بە کچێکی شوشەیی تاکو ئێستا بەردەوامەو خۆشبەختانە چەند کەسایەتی لایەنێک هەواڵی دڵخۆشکەریان پێیە بۆ بارین گیان. دواین ڕێپۆرتاژ لە کەناڵ هەشتەوە سەرمایەدارێکی دەست و دڵ باش بەڵێنی بە بارین داوە زۆربەی تێچووی چارەسەرەکەی بگرێتە ئەستۆی خۆیی و بارین گیان لە ئازار ڕزگار بکەن.
تیمی کەمپینی یەک ژیان لە هەر گۆڕانکاریەکی نوێ ئاگادارتان ئەکاتەوە. هەموو ئەو بەڕێزانەش کە بەڵێنی هاوکارییان داوە بە زووترین کات دەکەویتە گفتوگۆ لەگەڵیان بۆ شیکردنەوەی هەموو ئەو ڕێکارانەی کە پێویستن.
چارەسەری بارین ڕووی لە ئاسۆیەکی ڕووناکە بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک.
کەمپینی یەک ژیان بۆ ژیانێکی تازە.